هەولێر - INA
ئەمشەو دوای بەشداریكردنی (500) یاریزان و هەوادارانی شەتڕەنج لەپاڵەوانیەتی شەتڕەنجی فاملی مۆڵ و دوای (5) رۆژ بەردەوام بوون لە كێبڕكێ و یەكلایكردنەوە بەكۆتا هات.
سەبارەت بە پاڵەوانیەتییەكە رەوەند حسێن بەرێوەبەری بازاڕگەری فاملی مۆڵ بە ئاژانسی هەواڵی عێراق (INA) راگەیاند و گوتی : ئەم پاڵەوانیەتییە بۆ هەموو ئارەزوومەندان ویاریزانانی شەتڕەنج بوولە هەولێر وهەریمَی كوردستان وهەوڵ دەدەین بكەین بە كلتور ساڵانە بەرێوەی ببەین،بێگومان بەچالاكی جۆراوجۆر و یارییەكانی تریش دەگرێتەوە و هەروەها یارییە ئەلیكتڕۆنیەكانیش دەگرێتەوە و ئامانجمانەببێتە گەورەتری پاڵەوانیەتی لە وڵاتەكەمان.
هەروەها دكتۆر ئیبراهیم وەرتی كە پزیشكی مرۆڤە و ئارەزوومەندی یاری شەتڕەنجە ئەویش بە ئاژانسی هەواڵی عێراق (INA) راگەیاند و گوتی :بێگومان پاڵپشتی وهاریكاری ئەم جۆرە پاڵەوانیەتییە جێگای دڵخۆشییە و من هاندەری ئەم جۆرە هەنگاوانەم،بێگومان شەتڕەنج وەرزشێكی هزری و بیركردنەوەیە و وەرزش بەمێشك دەكات و لەبری ئەوەی گەنجەكانمان كاتەكانیان لە شوێنی بێ كەڵك بەسەرببەن،لێرە شەتڕەنج دەكەن زۆر گرنگە و دڵخۆشكەرە.
لەكۆتایش خەڵات بەسەر سەركەوتووەكان دابەشكرا و كە بەمجۆرە بوو:ـ
1-نوح عەلی پلەی یەكەم و خەڵاتی (1000) دۆلار.
2- چیا مدیر پلەی دووەم و خەڵاتی (500) دۆلار.
3-رێباز نەسیر پلەی سێیەم وخەڵاتی (300) دۆلار.
4- نەبیل عەزیز پلەی چوارەم و خەڵاتی (200) دۆلار.