بەغداد - INA
ئەمڕۆ شەممە، سەرۆكی دەستەی باڵای حەج و عومرە شێخ سامی مەسعودی دەستپێشخەریی یەك ملیۆن عومرەكاری دەستپێكرد.
دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: ئەمڕۆ شەممە، كۆڕبەندی عومرەی عێراقی 2023 لە بەغدا، بە بەشداری كۆمپانیا تایبەتمەندەكانی سعودی و عێراقی، كە بە سەرپەرشتی دەستەی باڵای حەج و عومرە و لە لایەن كۆمپانیای ئەلمسل ڕێكخرابوو، بەڕێوەچوو.
سەرۆكی دەستە شێخ سامی مەسعودی، لە وتارەكەیدا لە میانی كۆڕبەندەكەدا تەئكیدیكردەوە: لەماوەی وەرزی ڕابردووی عومرەدا، دەستەكە سەركەوتنی گەورەی بەدەستهێنا كە بەشێوەیەكی ئەرێنی ڕەنگدانەوەی لەسەر حاجیانی عێراقی هەبوو، ئەمەش بەهۆی هەوڵە هاوبەشەكانی نێوان دەستەو كۆمپانیاكانی عومرە، لەوانەش كە عێراق ئەو وڵاتە بووە كە زۆرترین ژمارەی حاجیان لە ڕێگەی وشكانییەوە گەشتیان كردووە.
وتیشی: دەستە پاڵپشتی كۆمپانیاكانی عومرەیە، هەروەها ناڕكابەرییە و یەك كۆمپانیای تایبەتمەند لە بوارەكانی عومرە یان گەشتیاری نییە، بەڵكو چەترێكە بۆ هەموو كۆمپانیاكان بەبێ جیاوازی.
مەسعودی داوایكرد: كۆمپانیاكانی عومرە پێوەرەكانی كوالێتی ئەو خزمەتگوزارییانەی پێشكەش بە حاجیان دەكرێت جێبەجێ بكەن و كێبڕكێ بكەن بە شێوەیەكی واقیعی لەڕێگەی دابینكردنی پێداویستییەكانی نیشتەجێبوون و بژێوی و گواستنەوە بۆ حاجیان، هەروەها پابەندی یاسا و ڕێنماییەكانی شانشینی عەرەبستانی سعودیە و وەزارەتی حەج و عومرە بن بەتایبەتی.
سەرۆكی دەستەی حەج و عومرە ، دەستپێشخەریی یەك ملیۆن عومرە دەستپێكرد، كە لەڕێگەیەوە دەستە بەشداری دەكات لە پاڵپشتیكردنی كۆمپانیاكانی عومرە و دابینكردنی ئاسانكاری تەواو بۆیان، بەمەبەستی دڵنیابوون لەوەی یەك ملیۆن عێراقی لەماوەی وەرزی ئێستادا ڕێوڕەسمی عومرە ئەنجام دەدەن ساڵی 1445ی كۆچی.