بەغداد - INA
ئەمڕۆ شەممە، دەستەی دەستپاكی فیدراڵی ڕایگەیاند: ستافەكەی توانیویانە بەرپرسێكی فەوجی یەكەمی ئەنبار بە شێوەیەكی ئاشكرا بگرن، لەكاتێكدا بەرتیلی لە یەكێك لە دەستبەسەركراوان وەردەگرت.
فەرانگەی لێكۆڵینەوەی دەستە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: نوسینگەی لێكۆڵینەوەی دەستە لە پارێزگای ئەنبار زانیاریی پێگەیشتووە سەبارەت بەوەی كە یەكێك لە دەستبەسەركراوان لە سریەی ئینزباتی پۆلیسی ئەنبار روبەروی مامەڵە بوەتەوە، لە بەرامبەر هاوكاریكردنی لە داخستنی ئەنجومەنێكی لێكۆڵینەوە كە لە دژی پێكهێنراوە.
ئاماژەی بەوەشكرد: تیمێكی كار لە فەرمانگەی لێكۆڵینەوەی دەستە لە ئەنبار پێكهێنرا بۆ بەدواداچوونی راستی و دروستی ئەو زانیاریانە، و دوای گەیشتنیان بە ڕاستی ئەو بابەتەی لە سكاڵاكەدا هاتووە، تیمەكە بەپەلە گەیشتە سریەی ئینزباتی پۆلیسی ئەنبار و بۆسەیەكی توندی بۆ تۆمەتبارەكە دانا، و تەئكیدیشیكردەوە: كە تیمەكە توانی ئەو بەرپرسە یاساییە لە فەوجی یەكەمی ئەنبار بگرێت بەهۆی ئەنجامدانی تاوانی بەرتیلدان.
ئاماژەی بەوەشكرد: ڕاپۆرتی فەرمی دەستبەسەرداگرتنی ئۆپەراسیۆنەكە بۆ دادوەری لێكۆڵەری تایەتمەند رێكخرا، بڕیاریدا تۆمەتبارەكە دەستگیربكات تاوەكو كاتی لێكۆڵینەوە، بە پشتبەستن بە بڕگەكانی بڕیارنامەی (160ی ساڵی 1983).