بەغداد/INA
وەزارەتی پەروەردە ئاشکرای کرد کە بەرنامەی خۆراکدان بەقوتابیان لەساڵی داهاتوو دەستپێدەکات.
وتەبێژی وەزارەت کریم سید بەئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە وەرزی نوێی خوێندن هێشتا دیارینەکراوە.
وتیشی دەرماڵەی خوێندن تەنها ئەو قوتابیانە دەگرێتەوەکە چاودێری کۆمەڵایەتی دەیانگرێتەوە.
دەربارەی خۆراکیش ئاماژەی بەوەکرد کە
لەوەرزی نوێی خوێندن پڕۆگرامی خۆراکی قوتابیان جێبەجێدەکرێت و ئەو پارێزگایانە دەگرێتەوە کە پێشتر لەلایەن وەزارەتی پلاندانانەوە دەستنیشانکراون وەک هەژارترینی پارێزگاکان.