بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە دەزگای وەزارەتی ناوخۆ بۆ كاروباری پۆلیس دەستگیركردنی تۆمەتبارێكی ڕاگەیاند كە ئازاری دایك و باوك و خوشك و براكانی داوە لە باشووری بەغدا.
لە ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی ناوخۆ كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە : دەزگای وەزارەتی ناوخۆ بۆ كاروباری پۆلیس توانی تۆمەتبارێك دەستگیر بكات كە بە بەستنەوە بە زنجیركردنیان لە ناوەوە ئازاری دایك و باوك و خوشك و براكانی داوە لە ماڵەكەیان لە باشووری بەغدای پایتەخت.