پلاسخارت: حكومەتی عێراق سوورە لەسەر چارەسەركردنی كێشەكانی ئاو و حوكمڕانی و كارەبا

سیاسی
  • 19-08-2023, 13:57
  • +A -A

     بەغدا -   INA
    ئەمڕۆ شەممە نوێنەری نەتەوەیەكگرتووەكان  لە عێراق جینین پلاسخارت دووپاتی كردەوە كە حكومەتی عێراق ئیرادەی خۆی بۆ دابینكردنی چارەسەری زۆر بۆ چارەسەركردنی زۆرێك لەكێشەكان دەڕبڕیوهە. 
    بپاسخارت لە میانەی مەراسیمی یادی بیستەمین ساڵیادی بۆردومانی بارەگای نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەی بوو و لە وتارێكدا وتی: حكومەتی عێراق ئیرادەی خۆی دەربڕی بۆ دابینكردنی چارەسەری زۆر لە كێشەكان  وەك چارەسەركردنی كێشەی دۆسیەی ئاو، حوكمڕانی، چارەسەركردنی قەیرانی كارەبا، و بەدەستهێنانی چاكسازی ئابووری و دارایی و زۆر شتی تر.
    پلاسخارت ئاماژەی بەوەدا كە ئەو هێرشە تیرۆریستییەی لە ساڵی 2003 بارەگای نەتەوە یەكگرتووەكانی كردە ئامانج، سەرەتای شەپۆلێكی ئۆپەراسیۆنی تیرۆریستی بوو كە عێراقییەكانیان كردە ئامانج، ئاماژەی بەوەشكرد كە 20 ساڵی ڕابردوو شایەتی گۆڕانكاری زۆر لە عێراقدا بووە، نەتەوە یەكگرتووەكانیش وایكردووە لە بەرپرسیارێتی خۆی بۆ گەیشتن بە ئاشتی نەوەستاوە لە عێراق.
    ئاماژەی بەوەدا كە بیرەوەری بە ئامانجگرتنی بارەگای نەتەوە یەكگرتووەكان دەبێت لە پێناوی گەڕان بەدوای ئاشتی و سەقامگیریدا بێت، ئاماژەی بەوەشكرد كە لە بارەگای نەتەوە یەكگرتووەكانەوە كە 20 ساڵ لەمەوبەر لەلایەن تیرۆریستانەوە كرایە ئامانج، سەنتەری نۆژەنكردنەوەی كەناڵەكان دامەزراوە كە بەكاردێت بۆ چارەسەركردنی بەكارهێنەرانی ماددە هۆشبەرەكان و بە پلانەكانی وەزارەتی تەندروستی، سوودی زۆرێك لە بەكارهێنەرانی خزمەتگوزارییەكانی ئەم سەنتەرە دەبێت.