هەولێر ـ INA
ئەمڕۆ شەممە، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پرسەنامەیەکی ئاراستەی بنەماڵەی هونەرمەندی ناسراوی کوردستان شوکر خەیات کرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەڕاگەیێدراوێکدا کەبۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، تێدا هاتووە: بە داخێکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی هونەرمەند و مەقامبێژی ناسراوی کوردستان، شوکر محەمەد قادر ناسراو بە شوکر خەیات-م بیست. خوالێخۆشبوو شوکر خەیات، هونەرمەندێکی نیشتمانپەروەر بوو و ڕۆڵێکی دیاری لە پەرەپێدانی گۆرانی و مەقامی ڕەسەنی کوردی هەبوو . پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی و هونەرمەندانی کوردستان دەکەم و هاوبەشی خەمیانم . خوای مەزن و میهرەبان، گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە هەمووان ببەخشێت.