نه‌جه‌فی پیرۆز-INA
ئه‌مڕۆ شه‌ممه مه‌رجیعی باڵای ئایینی سه‌ید عه‌لی حوسێنی سیستانی جه ختی له‌سه‌ڕ پاراستنی موڵک و ماڵ و مافه‌کانی هاووڵاتیان کرده‌وه.
نوسینگەی سیستانی، لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، راگه‌یاند" سه‌ید سیستانی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ، پێشوازی لە ژمارەیەک هاووڵاتیی هەرێمی جادریە کرد کە پێشتر لە میدیاکان دەرکەوتبوون و گلەیییان هه‌بووه له‌به‌ر ئەو فشار و هەڕەشەیانەی له‌سه‌ریان كراوه بۆ ئەوەی دەستبەرداری زەویەکانیان بن لە بەرژەوەندی هەندێک لایەن”.
بەگوێرەی بەیاننامەکە" سه‌ید سیستانی وتووه ئه‌م كاره هاودژی شەریعەت و یاسایه و جەختیشی لەوە کردەوە کە "یەکێک لە ئەرکە هەرە گرنگەکانی ئەوانەی لە پۆستی دەسەڵاتدان و لە دەستیاندایە، پاراستنی موڵک و ماڵ و مافی هاووڵاتیانە و وەستانەوە بەرامبەر بەو کەسانەی کە هەوڵی دەستدرێژیکردنە سەری دەدەن لە ڕێگەی تۆقاندن و تۆقاندنەوە، بەتایبەتی ئەوانەی هەڵگری سیفەتی فەرمین.