بهغدا-INA
سەرۆکی ڕەوتی حیکمەتی نیشتمانی سهید عەمار حەکیم، ئەمڕۆ شەممە، پشتڕاستی کردەوە کە سندوقەکانی دەنگدان چارەسەریهكی سەلامەتن بۆ بهدهستهێنانی هەر گۆڕانکارییەک لە عێراق.
حەکیم لە وتارەکەیدا لە کۆنفرانسی ڕۆژی ئیسلامی بۆ نەهێشتنی توندوتیژی دژی ژنان، کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەی بوو، ڕایگەیاند، "سندووقەکانی دەنگدان چارەسەری ئاشتیانە و بژاردەی سەلامەتە و شێوازی کاریگەرە بۆ ئەنجامدانی هەر گۆڕانکارییەک لە وڵاتدا"، ئاماژەی بەوەشکرد کە "بڕیارەکە لە دەستی هاوڵاتیی دەنگدەرە، جگه لهمه پرتهوازه و بزربوون دەبێتە تایبەتمەندی چارەنووسی حەتمی.
حەکیم داوای لەعێراقییەکان كرد گوێ لە دەنگی بایکۆت یان بانگەوازەکان نەگرن بۆ کەم سەیرکردنی کاریگەریی هەڵبژاردنەکان و ڕۆڵی یەکلاکەرەوەیان لە هەڵبژاردنی ئەوەی کێ نوێنەرایەتیان دەکات لە بەڕێوەبردنی حکومەتە خۆجێییەکان بە شێوەیەک کە هاوسەنگی پێویست لە وڵاتدا بەدەستبهێنێت".
ئاماژه ی به وه شدا بوونی ژمارەیەکی زۆر لە پارت و هاوپەیمانی هەڵبژاردن و چوونە ناو مەیدانی کێبڕکێی هەڵبژاردن ئاماژەیە بۆ دروستبوونی ڕەوتی سیستەمی سیاسی سهلیمی ئێمە، بەڵام ئەوە بە تەنیا بەس نییە بەبێ ئیرادەی هاووڵاتی و هۆشیاری بۆ ئهوهی ئهوان دهستنیشان بكهن كهلە ناوەندەکانی دەسەڵات و بڕیاردان نوێنهرایهتیان بكهن، جەختی لەوە کردەوە کە "پێویستە بە تواناترین و دادپەروەرترین و بەهێزترین هەڵبژێرین بۆ تەواوکردنی ڕێگای بیناسازی و ئاوەدانکردنەوە لە وڵاتەکەماندا.