وەزارەتی دەرەوە بەیاننامەیەکی هاوسۆزی لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان لە ساڵیادی ته‌قاندنه‌وه‌ی نوێنەرایەتییەکەی لە بەغدا بڵاودەکاتەوە

سیاسی
  • 19-08-2023, 10:04
  • +A -A

    به‌غدا-INA

    ئه‌مڕۆ شه‌ممه، وه‌زاره تی ده‌ره‌وه‌ به‌یاننامه‌یه‌کی هاوپشتی له گه‌ڵ نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له بیسته‌مین ساڵیادی ته‌قاندنه‌وه‌ی نوێنه‌ ڕایه‌تی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له به‌غدا له ساڵی 2003 بڵاوکرده‌وه.
    وتەبێژی وەزارەتی ده‌ره‌وه‌، ئەحمەد سەحاف لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە ڕایگەیاندووە: "وەزارەتی دەرەوە هاوسۆزی خۆی لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان و دەزگاکانی دەردەبڕێت، لە بیستەمین ساڵیادی ته‌قاندنه‌وه‌ی بارەگای نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بەغدا لە ساڵی ٢٠٠٣، کە  بیست و دوو کارمەندەی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان گیانیان لەدەست دا”.
    سەحاف ئاماژەی بەوەشکرد" ئەم ڕووداوە سه‌ر له‌نوێ دەمانگەڕێنێتەوە بۆ گرنگی خۆراگریمان بۆ بەهێزکردنی وەڵامە مرۆییەکانمان سه‌راری هه‌ر بارودۆخێک، تیرۆر هەموومان دەکاتە ئامانج، هەروەها بەرپرسیارێتی هاوبەشی ئێمەیە کە ڕووبەڕووی ببینەوە و بەردەوامبین لە کارە هاوبەشەکانمان بۆ له‌ناوبردنی کاریگەری ئایدۆلۆژیاکەی لە هەموو شوێنێکدا."
    هه‌روه‌ها وتی"وەزارەتی دەرەوە قوربانیدانه‌كان زۆر به‌به‌رز ده‌نرخێنێت و داواش ده‌كات کردەوەی هاوبەشی زیاتر لە ڕۆژی جیهانی مرۆییدا ئه‌نجام بدرێت.