به‌غدا- INA
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، ئەحمەد سەحاف، دەستبەسەرداگرتنی قوتابخانەی عێراقی لە مۆسکۆ ڕەتکردەوە.
سەحاف لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ڕایگەیاندووە: "هیچ ڕاستییەک نییە بۆ ئه‌و هه‌واڵه‌ی كهلهسۆشیال میدیادا بڵاودەکرێنەوە سەبارەت بە دەستبەسەرداگرتنی قوتابخانەی عێراقی لە مۆسکۆ، بەو پێیەی بیناکە خاوەندارێتی کۆماری عێراق نه‌بووه لەو کاتەدا”.
ئاماژەی بەوەشکرد، "مێژووی ڤیدیۆیه‌كه دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2012" به‌ڵام باڵیۆزخانەی کۆماری عێراق لە مۆسکۆ لەم دواییانەدا سەرکەوتوو بوو و بەڕێگەی لایەنە پەیوەندیدارەکان لهدهسهڵاتدارنی مۆسكۆ لە بەدەستهێنانی بینایه‌كی بێبەرامبەر بۆ قوتابخانەی عێراقی، بە شێوەیەک کە مولك بێت بۆ کۆماری عێراق.