سەرۆک وەزیران و مەندەلاوی ڕێکدەکەون لەسەر خێراکردنی جێبەجێکردنی بڕگەکانی بودجە

سیاسی
  • 19-08-2023, 09:52
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیرانی محەمەد شیاع سودانی، ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر خێراکردنی جێبەجێکردنی بڕگەکانی بودجە.
    لە ڕاگەیەندراوێکی نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەراندا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵ (INA) ناردووە، تێیدا هاتووە "سەرۆک وەزیران و مەندەلاوی جەختیان لەسەر گرنگی بەردەوامی هەماهەنگی کاریگەر لەنێوان دەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێکردن كرده‌وه‌ بەمەبەستی خێراکردنی دەرکردنی یاساكانی تۆکمە بۆ بەرژەوەندی هاوڵاتی و جێبەجێکردنی هەموو پێداویستیەکانی، هەروەها گرنگیدان بەو یاسایانەی کە هانی گەشەپێدانی ئابووری و وەبەرهێنان دەدەن، جگە لە بوژاندنەوەی پیشەسازی و ڕەخساندنی هەلی کاری گونجاو بۆ گەنجان.
    لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە" مەندەلاوی داوای بەردەوامی هەماهەنگی لە نێوان دەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێکردنی كردووه‌ بە شێوەیەک کە بەشداربێت لە دەرکردنی یاساكان بۆ بەرژەوەندی هاوڵاتی و گەشەپێدانی ئابووری"، جەختیشیکردەوە  رێککەوتن بۆ خێراکردنی جێبەجێکردنی بڕگەکانی بودجەی سێ ساڵی بە تایبەت ئەوانەی پەیوەستن بە پڕۆژە خزمەتگوزاری و ستراتیژییەکان و میکانیزمەکانی جێبەجێکردن و بەدواداچوونیان”.