بهغدا- INA
سەنا ئەلموسەوی، ڕاوێژکاری چاودێری کۆمەڵایەتی سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران، ڕێژەی هەژاری لە عێراق و ئەوانەی کە مووچەی چاودێری كۆمهڵایهتی دەیانگرێتەوە ئاشكرایکرد، هاوکات پێشنیارێکی خستهروو بۆ ئەوەی سواڵکەران بخرێنە ناو چاودێری کۆمەڵایەتییەوە.
موسەوی، لەلێداونێکدا بۆ بەرنامەی “ئەرکی ڕاستگۆیی” کە لەلایەن ئەلعێراقییە نیوزەوە پەخش دەکرێت و ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) وهریگرتووه ڕایگەیاندووە، “رێژەی هەژاری لە عێراق لەسەدا 21 یە، و ژمارەکەش ئەو کەسانەی کە مووچەی چاودێری کۆمەڵایەتی وەردەگرن لە ئێستادا ٦.٥ ملیۆن کەسە”، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە ١٨١,٠٠٠ تاوانباری چاودێری کۆمەڵایەتی لەم توێژینەوەیەدا دەرکراون.
جەختی لەوە کردەوە کە "سەرۆک وەزیران محەمەد شیاع سودانی گرنگییەکی زۆر بە مەلەفی ئاسوودەژیانی دەدات، وەک پێشنیارێک پێشکەشکرا بۆ ئەوەی سواڵکەرانیش مووچەی چاودێری كۆمهڵایهتی بگرێتەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد، "ژمارەی ئەو کەسانەی کە چاودێری دەیانگرێتەوە مانگانە زیاد دەکات، هەروەها یاسای چاودێری ئەو کەسانە دیاری دەکات کە شایستهی پێدانی مووچەن، بەو پێیەی مووچەکە لەو خێزانە دەبڕدرێت کە باری بژێویان باشه و له سەرووی هێڵی هەژارین، بەڵام ڕاگرتنی مووچەی چاودێری لەو کەسانەی کە توانایان هەیە بۆ کارکردن لە ئێستادا پێشنیار نەکراوە”.
موسهوی وتی "هەندێک گەنج لە ساڵی ٢٠١٦ەوە داوای قەرزیان کردووە و تا ئێستا وەریان نەگرتووە، هەروەها مەرجی قەرزەکان ڕێگری لە خاوەنەکەی دەکات ئۆتۆمبێل بکڕێت".