هەولێرـ INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە 8/17 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان له شاری ئەبوزەبی، لە گەڵ شێخ محهمهد بن زاید ئال نەهیان سەرۆکی ئیمارات کۆبووەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەڕاگەیێندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە ڕاگەیاند: لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندیی دۆستانەی نێوان دەوڵەتی ئیمارات و هەرێمی کوردستان کرا.
جەخت لە گرنگیی پتەوکردنی هاریکاری و هەماهەنگیی نێوان هەردوولا لە هەموو بوارەکاندا کرایەوە.
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، بارودۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و چەند پرسێکی جێی بایەخی هاوبەش تاوتوێ کران.