بەغداد - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی تەندروستی تەئكیدیكردەوە: كە عێراق هیچ تووشبوونێكی لە جۆری كۆرۆنای نوێی (EG5) تۆمار نەكردووە، كە بە "ئیریس" ناسراوە.
سەیف بەدر وتەبێژی وەزارەت بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: گۆڕانی بۆماوەیی لە تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا ئاساییە، بەو پێیەی گۆڕانی بۆماوەیی ڕوودەدات و جۆرێك دەردەكەوێت كە لە هەندێك تایبەتمەندی جیاوازن و ڕەنگە كەم یان كەمتر مەترسیدار بن لەچاو پێشوو، و وتیشی: وەزارەتی تەندروستی بە هەماهەنگی لەگەڵ ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكان بەردەوامە لە نوێكردنەوەی زانیاری و تواناكانی دەستنیشانكردن و چارەسەركردن.
ئاماژەی بەوەشكرد: كۆرۆنای نوێی گۆڕاو لە زۆرێك لە وڵاتانی جیهان دەستیكردووە بە دەركەوتن، و وتیشی: تا ئێستا هیچ تووشبوونێك بەو جۆرە نوێیە لە عێراق تۆمار نەكراوە.
هەروەها ئاماژەی بە توانای تاقیگەكانی وەزارەتی تەندروستی كرد بۆ دەستنیشانكردنی گۆڕاوە نوێیەكە یان شتی تر لە ڕێگەی ئامێری ڕێككەوتنی بۆماوەییەوە كە وەزارەت لە تاقیگەی ناوەندی تەندروستی گشتی فەرمانگەی تەندروستی گشتی لە سەنتەری وەزارەت لە بەغدا نوێكردۆتەوە.
ئاشكراشیكرد: وەزارەتی تەندروستی بەردەوامە لە پەیوەندی لەگەڵ ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی و لایەنە زانستی و پزیشكییەكان لە ناوخۆ و دەرەوەی عێراق.
وتیشی: نیشانەكانی جۆرە نوێیەكە هاوشێوەی نیشانەكانی جۆرەكانی پێشووی Covid-19ن.
هەروەها پێشنیاری كرد: هاوڵاتیان بەتایبەت گروپە مەترسیدارەكان، بەساڵاچووان و ئەوانەی نەخۆشی درێژخایەن و تێكچوونی بەرگری لەشیان هەیە، پابەندبن بە بەستنی دەمامك و دەستشۆردنی زۆر و دووركەوتنەوەی بەركەوتنی جەستەیی.