وەزیری ناوخۆ دوو ئەفسەر خانەنشین دەكات

ئەمنی
  • 17-08-2023, 21:23
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزیری ناوخۆ عەبدولئەمیر شەمەری، بڕیاریدا بە ڕەوانەكردنی دوو ئەفسەر بۆ خانەنشینی.
    شەمەری لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: لەسەر بنەمای ئەو دەسەڵاتەی پێمان دراوە بەپێی بڕگەكانی ماددەی (4)ی یاسای وەزارەتی ناوخۆ ژمارە 20ی ساڵی 2016 و مەرجەكانی بەرژەوەندی گشتی و بە لەبەرچاوگرتنی پەیڕەو و نەریت و مەرجەكانی خزمەتگوزاری لە هێزە ئەمنییەكانی ناوخۆدا، بڕیارمانداوە بە ئەمانەی خوارەوە:
    1- گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی بەپێی بڕگەكانی ڕێنماییەكان بۆ حاڵەتەكانی ڕێگەپێدانی ڕەوانەكردنی پۆلیسێك بۆ خانەنشینی ژمارە (1) بۆ ساڵی 2012 بەرامبەر بە دوو ئەفسەر كە سەرپێچی یاساكانی ڕەفتاری پیشەیی و نەریت و مەرجەكانی خزمەتگوزاریان كردووە، كە لە گرتەیەكی ڤیدیۆییدا دەركەوتوون كە پێشێلكارییەكی ئاشكرای ئەم مەرجانە و ناوبانگی خزمەتگوزاری پۆلیسی لە خۆگرتووە.
    2- ئاڕاستەكردنی سەرجەم ئەفسەر و فەرمانبەرانی وەزارەت بۆ پابەندبوون بە پەیڕەوی ناوخۆی ڕەفتاری پیشەیی و ناوبانگی وەزارەتەكەیان و كەرامەتی كاری ئەمنی و خۆبەدوورگرتن لە هەر كارێكی ڕیسواكەر كە زیان بە ناوبانگی وەزارەتەكەیان و خانەوادە بەڕێزەكانیان بگەیەنێت.