بەغداد - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ڕاوێژكاری سەرۆك وەزیران بۆ كاروباری دارایی مەزهەر محەمەد ساڵح، پێداچوونەوەی بە ڕێگای گۆڕینی دارایی گشتی فیدراڵی بۆ بەرنامەی بودجە كرد.
ساڵح بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: لیژنەیەكی باڵای هەمیشەیی هەیە كە پێكهاتووە لە شارەزایانی باڵای دارایی و ژمێریارانی وڵات كە پلاندانان بۆ گۆڕانكاری بۆ هاوسەنگكردنی بەرنامەكان و ئەدای كارەكان ئەنجام دەدات و كۆبوونەوەی خولی دەكات، بەو پێیەی ڕاسپاردە دەردەكات بۆ ئەوەی لە ڕێگەی ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانەوە بكرێنە رێنمایی و سەرجەم وەزارەت و فەرمانگە جۆراوجۆرەكان ئاگادار دەكاتەوە لە رێكارەكانی.
ئاماژەی بەوەشدا: دواهەمین لەم ڕێكارانە ڕێنمایی ئەوە بوو كە بەرنامە تایبەتەكان لە بودجەی فیدراڵیدا بۆ ماوەی سێ ساڵ بخرێنە قۆناغی میكانیزمەكانی هاوسەنگكردنی بەرنامە و ئەدای كاركردن، هەروەها گروپكردنی پڕۆژەكانی وەبەرهێنان بەپێی نەخشەكانیان بۆ ئەوەی لە چوارچێوەی بودجەی بەرنامە و ئەدای كاركردندا بن، بەپێی جۆری پڕۆژەكان و كەرتەكانیان، وەك تەندروستی، كشتوكاڵی، پیشەسازی و ئەوانی تر.
ساڵح وتیشی: لە ئێستادا كارەكان بە شێوەیەكی ڕێكوپێك بەڕێوە دەچن بۆ گۆڕینی وردە وردە لە هاوسەنگكردنی بابەتەكانەوە بۆ هاوسەنگكردنی بەرنامەكان بەهۆی گرنگی ئامادەكردنی توانای مرۆیی شایستە كە ئەركەكانی گۆڕانكاری و بەڕێوەبردنی بودجە لەسەر بنەمای هاوچەرخ لە وەزارەتە پەیوەندیدارەكانیان لە ئەستۆ بگرن ، بەتایبەتی كە كارەكان لە بواری پەرەپێدانی ژێرخانی تەكنیكی و زانیاریدا بەڕێوەدەچن.