بەغداد - INA
سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆكایەتی كۆبوونەوەیەكی تایبەت بە گفتوگۆكردن لەسەر میكانزمەكانی لەخۆگرتنی پیشەسازی دەرمان لە عێراق كرد، و تەئكیدیكردەوە: ئێستا دەرفەتی وەبەرهێنان بۆ پیشەسازی دەرمانسازی بۆ هەموو كۆمپانیاكان بەردەستە.
نوسینگەی رایگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، رایگەیاند: سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆكایەتی كۆبوونەوەیەكی كرد كە نوێنەرانی كۆمپانیاكانی سیاجین گرووپ بۆ بەرهەمهێنانی دەرمانی شێرپەنجە و كۆمپانیای پاكستەر بۆ بەرهەمهێنانی گیراوەكانی شۆردنی گورچیلەی لە خۆگرتبوو لەگەڵ بەرپرسانی كارگەی تەندروستی نیشتمانی لە وەزارەتی تەندروستی و بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە ڕاوێژكاران.
لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆكرا لەسەر میكانیزمەكان بۆ پشتگیریكردنی لەخۆگرتنی پیشەسازی دەرمان لە عێراق لەلایەن كەرتی تایبەت و كارگەی تەندروستی نیشتمانییەوە.
هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، كە سودانی تەماشای وردەكاری تواناكانی كۆمپانیاكان و دیارترین كارەكانیانی كرد لە وڵاتانی دیكە و ئامادەبوونیان بۆ گواستنەوەی زانیاری تەكنەلۆژیا بۆ عێراق و هەروەها پشتیوانیكردنی دامەزراندنی شارێكی پیشەسازی دەرمانسازی و ئەو كۆمپانیایانە ڕادەكێشێت كە گرنگی بە پیشەسازی دەرمان دەدەن.
سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ئاماژەی بەوەشدا: كە ئێستا دەرفەتی وەبەرهێنان بۆ پیشەسازی دەرمانسازی بەردەستە بۆ هەموو كۆمپانیاكان بۆ چوونە ناو ئەم كەرتەەوە، و جەختیشیكردەوە لەسەر گرنگی گواستنەوەی تەواوی تەكنەلۆژیای پیشەسازی دەرمانسازی بە شێوەی قۆناغ و كاری كارگەكانی دەرمانسازی تەنها بە پاكەتكردن نیە بەڵكو بەشداری دەكات لە بەرهەمهێنان.
هەروەها سودانی بەخێرهاتنی ئەو كۆمپانیایانە دەكات كە ئارەزوومەندی كاركردنن لە كەرتی دەرمانسازی عێراق، و لە پێشەوەی گرنگییەكانی حكومەتدایە و ئاماژەی بە ئەنجامدانی زنجیرەیەك كۆبوونەوە كرد كە پێشتر لەگەڵ بەرهەمهێنەرانی ناوخۆیی و بیانی بەڕێوەچوو و بە پاكێجێكی لە ڕێوشوێن دەرچوون ، لەوانە دابینكردنی ئاسانكاری لە بواری تۆماركردن و خۆش بوون لە گومرگ و باج بۆ كەرەستەی سەرەتاییەكان و كەرەستەی و ئامێرە بنەڕەتییەكان لە دروستكردنی بەرهەمە پزیشكیەكان، هەروەها ئامادەیی حكومەتی دەربڕی بۆ ئاسانكردنی پێدانی قەرز بۆ دامەزراندنی كارگە و زیادكردنی هێڵی بەرهەمهێنان.
هەروەك سودانی ئاماژەی بە ئەزموونی پێشەنگ و سەركەوتوو كرد لە هاوبەشی نێوان كەرتی تایبەت و كەرتی گشتی كە لە لایەن كارگەی تەندروستی نیشتمانیەوە نوێنەرایەتی دەگرێت.