بەغداد - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، شێخ قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی عەسایبی ئەهلی حەق، ستایشی بڕیارەكەی وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی نەعیم عەبودی كرد بۆ دانانی بابەتی تاوانەكانی حزبی بەعسی لەناوچوو لە پرۆگرامی زانكۆ حكومی و تایبەتیەكاندا.
شێخ خەزعەلی لە تویتێكدا كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بەدواداچوونی بۆ كردووە، رایگەیاند: سوپاس و پێزانین بۆ ئەو بڕیارە بوێرانە و بەرپرسیارانەی وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بۆ ئەوەی تاوانەكانی حزبی بەعسی لەناوچوو بخرێتە ناو پرۆگرامی خوێندنی زانكۆ حكومی و تایبەتەكان بە هەموو پسپۆڕیەكانیانەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد: ئەم بڕیارە زۆر گرنگە، بۆ ئاگاداركردنەوەی نەوە نوێ لە ڕادەی ئەو ستەم و تیرۆرەی كە ڕژێمی لەناوچووی بەعس بەسەر گەلی عێراقدا سەپاندی، بە مەبەستی دڵنیابوون لەوەی كە هۆشیاریی پێویست دروست دەبێت؛ بۆ ئەوەی ڕێگاكە دابخەن بۆ هەوڵدان بۆ دووبارە بەكارهێنانەوەی یان سپیكردنەوەی ژیاننامەكەی.