بەغدا - INA - نور زەیدی
ئەمڕۆ پێنجشەممە، جابر حەسانی، سەرۆکی تیمی خزمەتگوزاری و هەوڵی ئەندازیاری حکومەت، وادەی دەستپێکردنی جێبەجێکردنی پڕۆژەی چوارەمی جادەی بازنەیی دیاریکرد، هاوکات دوو پارێزگای نوێی ڕاگەیاند کە خزمەتگوزارییەکان لەخۆدەگرێت.
حەسانی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقیی ڕاگەیاند: "سەرجەم کارە خزمەتگوزارییەکان لە لایەن شارەوانی بەغداوە ئەنجام دەدرێن، تیمەکەش بەشێک لەو کارانەیان لە ئەستۆ گرتووە، کە بریتییە لە پەرەپێدانی ڕێگای تاجیاتە، هەروەها جێبەجێکردنی لە کارە گەورەکان لە ناو کادیمیا."
سەبارەت بە پرۆژەی چوارەمی جادەی بازنەیی، حەسانی ڕوونیکردەوە، "رێگاکە لە قۆناغی دیزایندایە، جێبەجێکردنی پڕۆژەکەش لەماوەی ئەمساڵدا دەستپێدەکات".
ئاماژەی بەوەشکرد، "دوو پارێزگای نوێ هەن کە دەخرێنە ناو کاری تیمەکەوە، یەکێکیان لە ناوەڕاستی عێراق و ئەوی دیکەیان لە باکوور، جگە لە بوونی کاری ژێرخانی لە بەغدا و پارێزگاکان".