بەغداد – ا ه ع دكتۆر حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران، ئەمرۆ چوار شەممە، سەرۆكایەتی كۆبونەوەی لیژنەی وزاری وزەی كرد. لە میانی كۆبونەوەكەدا گفتوگۆی فراوان سەبارەت بە پلانی وەزارەتی كارەبا بۆ وەرزی هاوینی 2018 كرا، لەگەڵ تەواوكاری ئامادەكارییەكان بۆ پێدانی كارەبا بە هاوڵاتیان لەگەڵ ئەو یەكانەی كە لە چەند رۆژی داهاتوودا دەخرێنە كار و بارودۆخی بەرهەمهێنانی كارەبا باشتر دەبێت. هەر لە كۆبونەوەكەدا بە پێی بەیانێك كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، گفتوگۆ كرا سەبارەت بە باشكردنی بەنزین لە پارێزگای كەركوك و بەدواداچونەكانی لیژنەكە بۆ تەواوكردنی پرۆژەی وێستگەی سەڵاحەدین و تەرخانكردنی پارە بۆ پرۆژەكانی تر بەپێی رێكەوتن لەچوارچێوەی هاریكاری لەگەڵ حكومەتی چیندا.