شەش تیرۆریست لە سێ پارێزگا دەستگیركران

ئەمنی
  • 17-08-2023, 15:50
  • +A -A

    بەغدا -INA
     ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگری سەربازی دەستگیرکردنی ٦ تیرۆریستی لە سێ پارێزگا ڕاگەیاند.
    لە ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگری سەربازی ، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە ، تێیدا هاتووە، "بە ئۆپەراسیۆنی جیاواز و هەوڵی یەکلاکەرەوە، و بە پشتبەستن بە زانیاری هەواڵگری دروستی فیرقەکانی سەرکردایەتی (بارەگای کۆنترۆڵکردنی توزخورماتۆ، ٨، ١٠، و". 21) سەر بە بەڕێوبەرایەتی هەواڵگری سەربازی، و بە هاوکاری هێزە زەمینیەکان کە ناوچەكەیان بەدەستەوەیە، بۆسە دانرا  لە ناوچە جیاوازەکانی پارێزگاکانی ئەنبار و کەرکوک و سەڵاح الدین.
    ڕوونیشیکردەوە، "ئەو بۆسەیانە بووە هۆی دەستگیرکردنی 6 تیرۆریستی داواکراو لەلایەن دەسەڵاتی دادوەرییەوە بەپێی بڕگەکانی ماددەی 4ی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە قەزاکانی فەللوجە، ئاڵتون کۆبری، دوزخورماتوو، ناحیەی حەمرین".