بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران مەحەمەد شیاع سودانی جەختی لە گرنگی دەستپێکردنەوەی کۆبوونەوەکانی لیژنەی هاوبەشی دووقۆڵی نێوان عێراق و جەزائیر کردەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە تێیدا هاتووە ”سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران مەحەمەد شەیاع سودانی ئەمڕۆ پێنجشەممە پێشوازی کرد لە باڵیۆزی کۆماری دیموکراتی گەلی جەزائیر جیهاددین بلکاس”.
سودانی ئاماژەی بە ”گرنگی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی نێوان عێراق و جەزائیر و خواستی ئاڵوگۆڕی هەردوولای کرد بۆ بەهێزکردنی هەماهەنگی هاوبەش لەسەر ئاست و بوارە جیاوازەکان، و گرنگی دەستپێکردنەوەی کۆبوونەوەکانی لێژنەی هاوبەشی دوولایەنە”، و ئاماژەی بەوەدا ”ئەو هەڵوێستانەی کە هەردوو وڵات کۆدەکاتەوە لە زۆربەی دۆسیە عەرەبی و هەرێمییەکاندا هەمان هەڵوێستن”.
لە لايی خۆیەوە باڵیۆزی جەزائیر ”سڵاوی سەرۆکی جەزائیر عەبدولمەجید تبۆن و سەرۆک وەزیرانی جەزائیر ئەیمەن بن عەبدولڕەحمانی گەیاندە بەڕێزیان و جەختی لە خواستی حکومەتی جەزائیر کردەوە بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکان و هەماهەنگی لە بوارە جیاوازەکانی نێوان هەردوو وڵاتی برادا”.