سەرۆك وەزیران فەرمانی دا بە پێی دانی موچەی دەرچووانی یەکەم و هەڵگرانی بڕوانامەی باڵا كە دامەزراون

سیاسی
  • 17-08-2023, 13:45
  • +A -A

    بەغداـ INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانى،فەرمانی ئاڕاستەی كرد لەسەر خێراکردنی مووچەی ئەو کەسانەی کە لەنێو دەرچووانی یەکەم و هەڵگرانی بڕوانامەی باڵا دامەزراون.
    باسم عەوادی وتەبێژی حکومەت لە ڕاگەیەندراوێکدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە تێیدا هاتووە ”سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانى، فەرمانی بە هەموو وەزارەتەکان کرد، بە هەماهەنگی دەستبەجێ لەگەڵ وەزارەتی داراییدا، خێرابکەن لە خەرج کردنی هەموو مووچەکانی دامەزراوان لە دەرچووە یەکەمەکان و هەڵگرانی بڕوانامەی باڵا، لە ئەو کەسانەی کە بە شێوەیەکی فەرمی دەست بەکاربوون.