بەغدا- INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، محەممەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، دووپاتیكردەوە کەحکومەت بەردەوامیی لێکنزیکبوونەوە و فیکری و مرۆیی و لێکتێگەیشتن لە نێوان عێراقییەکان لەئامانجەکانیدا دادەنێت.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ، لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە تێیدا ، ڕایگەیاندووە، "سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ، محەمەد شیاع سودانی، پێشوازی لە پاتریارکی کاسۆلیکی سریانی لە جیهاندا ، مار ئیگناتیۆس یوسفی سێیەم یونان، و شاندی یاوەری، بە ئامادەبوونی وەزیری کۆچ و كۆچبەران کرد".
سودانی ئاماژەی بەوەدا، لە میانی دیدارەکەدا، "ڕەسەنایەتی پێکهاتەی مەسیحی لە چوارچێوەی گۆمەڵگایی گەلی عێراقدا، و کە حکومەت لە نێو ئامانج و بەرپرسیارێتیەکانیدا بەردەوامیی لێکنزیکبوونەوە و لێکگەیشتنی فیکری و مرۆیی لەنێوان هەموو عێراقییەکاندا دادەنێت و پەروەردەکردنی هۆکارەکانی پێکەوەژیانێکی شایستە بۆ هەموو هەمەجۆریی گەلی عێراقی، کە دەوڵەمەندە بە یەکگرتوویی و یەک مێژووەکەی”.
سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە "خواستی ئەنجوومەنی قەشەکانی کاسۆلیکی سریانی لە جیهاندا بۆ یەکەمجار لە عێراق لە دانیشتنەکەی ئەمساڵدا کۆببێتەوە"، جەختیشی لەوە کردەوە کە "هەمەجۆریی گەلی عێراق، و گۆڕینی بۆ سەرچاوەی هێز و کراوەیی کولتووری ئەوەیە کە یەکگرتوویی خەڵکی ئەم وڵاتە لە هەموو چین و توێژەکانی ژیانەوە بەهێزتر دەکات”.
لای خۆیەوە، پاتریارک "پێزانینی خۆی بۆ هەڵوێست و ئاراستەکانی سەرۆک وەزیران دەربڕی، جەختی لەوە کردەوە کە "هەوڵەکانی دووبەرەكی ئەم دواییە بە بێڕێزیکردن بە ئایینەکان و هێرشکردنە سەر کتێبە ئاسمانییەکان تەمسیلی هیچی تر ناکەن جگە لە مرۆڤە چەواشەکارەکان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش دەبێت سنووردارکردنی ئەم سووکایەتیپێکردنانە بگرێت كە دەنگەکان کە دوژمنایەتی و ڕق دەچێنن”.