وەزیری ناوخۆ: 40 هەزار كارمەندی ئەمنی بەشداردەبن لە پاراستنی سەردانی چلە

ناوخۆ
  • 16-08-2023, 21:21
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی لیژنەی باڵای ئەمنی بۆ پاراستنی سەردانی چلە، عەبدولئەمیر شەمەری وەزیری ناوخۆ، تەئكیدی لە بەشداری زیاتر لە 40 هەزار كارمەندی ئەمنی بۆ پاراستنی مەراسیمی سەردان لە شاری كەربەلای پیرۆز كردەوە.
    شەمەری لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا كە لە بارەگای فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی دیالە بەڕێوەچوو، كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بەدواداچوونی بۆ كردووە، رایگەیاند: پلانی سەردانەكە لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە، بە بەشداری 40 هەزار كارمەندی ئەمنی لە سوپا و پۆلیس و حەشدی شەعبی بۆ پاراستنی سەردانكەران.
    وتیشی: پارێزگای دیالە یەكێكە لە ناوچە دەستپێكەكان بەرەو پارێزگای پیرۆزی كەربەلا، ئەو شوێنەی كە پەرستگای ئیمام حسێنی تێدایە و گرنگییەكەی لە ئامادەبوونی بەندەری مونزرییەیە لەگەڵ ئێران و هاتنی كۆمەڵێكی گەورەی گەشتیارانی ئێرانییە كە ڕۆژانە دەگاتە 50 هەزار ئێرانی.
    جەختیشی لەوەكردەوە: پلانی ئەمنی شایەتی بڵاوبوونەوەی بەرفراوانی یەكە ئەمنییەكان دەبێت بەدرێژایی ڕێگای سەردانكەران، لەگەڵ بوونی هەوڵی خزمەتگوزاری بۆ ژمارەیەكی زۆریان.