چلەی ئیمام حسێن .. میسان پلانێكی ئەمنی فراوان دادەنێت بۆ پاراستنی سەردانەكە

ئەمنی
  • 16-08-2023, 20:17
  • +A -A

    میسان - INA - عەبدولحسێن بریسم
    ئەمڕۆ چوارشەممە، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكان و فەرماندەیی پۆلیس لە پارێزگای میسان، پەرەپێدانی پلانێكی ئەمنی فراوان و توندیان بۆ دەستەبەركردنی ڕێوڕەسمی سەردانی چلەی ئیمام حسێن ڕاگەیاند.
    پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕایگەیاند: فەرماندەیی پۆلیسی میسان كۆنفرانسێكی ئەمنی رێكخست بە سەرپەرشتی فەریق روكن محەمەد جاسم زوبەیدی و فەرماندەی پۆلیسی پارێزگاكە لیوای یاسایی عەلی حەسەن مەیاحی و  بە ئامادەبوونی جێگری پارێزگاری میسان و قایمقامی قەزای عەمارە و هەموو پێكهاتە ئەمنی و سەربازییەكان و دەزگا هەواڵگرییەكان و فەرمانگە خزمەتگوزارییەكان.
    ئاماژەی بەوەشكرد: گفتووگۆ كرا لەبارەی دابەشكردنی پارێزگاكە بۆ چەند میحوەرێك بۆ پاراستنی سەردانكەرانی چلەی ئیمام حسێن (رەزای خوای لەسەر بێت) و ئەو كەسانەی كە بە پێ دەڕۆن و بەناو پارێزگاكەدا دەچنە مەزارگە پیرۆزەكان، ئەوە جگە لە مسۆگەركردنی ئەمنیەتی ڕێگا سەرەكی و لاوەكیەكان كە پارێزگای میسان بە پارێزگاكانی دراوسێیەوە دەبەستێتەوە.
    هەروەها فەرماندەكانی ئۆپەراسیۆنەكان و پۆلیسی پارێزگاكە جەختیانكردەوە: لە ئامادەكردنی پلانێكی توند و فراوانی ئەمنی ، بە سەرپەرشتی و بەدواداچوونی شەخسی خۆیان لە مەیدانەكەدا، بۆ پاراستنی سەردانكەرانی چلەی ئیمام حسێن (رەزای خوای لەسەر بێت).