بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران موحسین مەندەلاوی، تەئكیدی لە ئیرادەی دەسەڵاتی یاسادانان كردەوە بۆ دەركردنی یاسای دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: ئەمڕۆ مەندەلاوی لە نوسینگەی خۆی پێشوازی كرد لە ئەندامانی دەستەی ئەمیندارانی كۆمسیۆنی راگەیاندن و پەیوەندیەكان، بۆ تاوتوێكردنی كۆمەڵێك پرس و یاسای پەیوندیدار لە كاری دەستەی ئەمینداران و كۆمسیۆن، لە دیدارەكەدا تاوتوێی ڕەشنووسی یاساكانی پەیوەست بە كارەكانی ئەنجومەن و دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان كرا، كە گرنگترینیان دەركردنی یاسای دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانە، كە بەشدارییەكی بەرچاوی هەیە لە ڕێكخستنی كار و ئەركەكانی، و كۆتاییهێنان بە بەركەوتن لەگەڵ وەزارەتەكان و لایەنە پەیوەندیدارەكان، ئەمە جگە لە گرنگی هەمواركردنەوەی یاسای پەیوەندییەكان و زانیارییەكان.
ئاشراشیكرد: جێگری یەكەم لیژنە پەیوەندیدارەكانی پەرلەمانی راسپارد بۆ دیراسەكردنی پێشنیازەكان و چارەسەركردنی كێشەكانی پەیوەست بە دەركردنی یاسای دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان، هەروەها داوای لە دەستەی ئەمینداران كرد هەماهەنگی لەگەڵ لیژنەكانی (گواستنەوە و پەیوەندییەكان، ڕۆشنبیری و گەشتیاری و شوێنەوار و راگەیاندن) بكەن، ئەوە جگە لە تەواوكردنی مەرجەكانی پەیوەست بە باشتركردنی میكانیزمەكانی كار و داڕشتنی سیاسەتی یاسادانان و ستراتیژی، دەربڕینی ئیرادەی دەسەڵاتی یاسادانان بۆ پەسەندكردنی ئەو یاسایانەی كە كار و ئەدای دەستە لە پێشینەی كارەكانیان دادەنێن.