سۆران - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە رێكەوتی 16-8-2023 لەئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەئامادەبوونی بەرپرسانی حكومی و حزبی و بەشداربوویەكی زۆر، یەكەم خولی میدیای وەرزشی لە رێگەی رێكخراوی میتان بۆ پەرپێدانی میدیای وەرزشی لە هۆڵی ناوەندی وەرزش و لاوان كرایەوە.
سەرەتا قائیمقامی قەزای سۆران باسی لە رۆڵی میدیای و گرنگی میدیای وەرزشی كرد، پاشان بەرپرسی ناوەندی وەرزش و لاوانی سۆران و كۆمەڵێك گەنجی دەڤەری سۆران لە هەردوو رەگەزەكە بۆ بەشداریكردن لەم خولەدا ئامادەبوون و ئەوەی جێگەی خۆشحاڵیش بوو رێژەیەكی زۆر لە بەشداربووان لە خانمان بوون.
دواتر یەكەم وانەی خولەكە لەلایەن میدیاكاری وەرزشی زاگرۆس نانەكەلی پێشكەشكرا لەسەر (پێناسە و جۆر وبەشەكانی میدیای وەرزشی) و دواتر میدیاكاری وەرزشی سەنگەر زرار وانەی دووەمی خولەكەی بەناونیشانی (تایبەتمەندی لە میدیای وەرزشیدا) پێشكەشكرد.
جێگای ئاماژەپێكردنە خولەكە كە یەكەم خول و چالاكی رێكخراوی میتان بوو، لەگەڵ قوڵًبوونەوەی بەشداربووان، پرسیار و دید و بۆچوونی گرنگی تێدا ئالوگۆڕكرا و هەروەها خولی میدیای وەرزشی بوو لە دەڤەرەكە.
ماوەتەوە بڵێین خولەكە لە لایەن رێكخراوی میتان بۆ پەرپێدانی میدیای وەرزشی كە رێكخراوێكی فەرمانگەی رێكخراوە ناحكومییەكانە بە هاوكاری لەگەڵ ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و ناوەندی وەرزش و لاوانی سۆران بەرێوەدەچێت.