پەرلەمان دانیشتنەكەی هەڵگرت

سیاسی
  • 16-08-2023, 17:38
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنی نوێنەران دوای دەنگدانی لەسەر ژمارەیەك پڕۆژە یاسا دانیشتنەكەی هەڵگرت.
    فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران  لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجومەنی نوێنەران دانیشتنەكەی هەڵگرت، دوای ئەوەی دەنگیدا لەسەر پڕۆژەیاسایەك بۆ پەیوەستكردنی كۆماری عێراق بە ڕێككەوتنی نێودەوڵەتی سەبارەت بە دامەزراندنی سندوقێكی نێودەوڵەتی بۆ قەرەبووكردنەوەی زیانەكانی پیسبوونی نەوت بۆ ساڵی 1992.
    ئاماژەی بەوەشكرد: پەرلەمان ڕاپۆرت و گفتوگۆی (خوێندنەوەی دووەم)ی ڕەشنووسی یاسای پەسەندكردنی ڕێككەوتنی لێخۆشبوونی هاوبەشی تەواوكرد، لە ڤیزەی چوونە ژوورەوە بۆ هەڵگرانی پاسپۆرتی دیپلۆماسی و تایبەت و خزمەتگوزاری، و پاسپۆرتی كاروباری گشتی لەنێوان عێراق و حكومەتی گەلی چین.
    ئاماژەی بەوەشكرد: پەرلەمان ڕاپۆرت و گفتوگۆی (خوێندنەوەی دووەم)ی بۆ ڕەشنووسی یاسای پەسەندكردنی ڕێككەوتن تەواو كرد كە خاوەن پاسپۆرتی دیپلۆماسی و خزمەتگوزاری لە ڤیزەی چوونە ژوورەوە لە نێوان كۆماری عێراق و حكومەتی كۆماری ئەرمینیا بەخشیوە.
    راشیگەیاند: پەرلەمان خوێندنەوەی یەكەمی بۆ ڕەشنوسی یاسای هەمواركردنەوەی یاسای ماددە هۆشبەرەكان ژمارە (50)ی ساڵی 2017 تەواو كرد.