بەغدا - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجوومەنی نوێنەران بە سەرۆكایەتیی موحسین مەندەلاوی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران، دانیشتنی خۆی ئەنجامدا.
فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەران، لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە تێیدا، ڕایگەیاندووە، " موحسین مەندەلاوی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران ، كارەكانی دانیشتنی ژمارە (11)ی خولی هەڵبژاردن، لە پێنجەم ، ساڵی دووەمی یاسادانان، خولی دووەمی یاسادانان كردووەتەوە."
لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوە كراوە كە "ئەنجومەنی نوێنەران دەنگی لەسەر ڕەشنووسی یاسای پەیوەستبوونی كۆماری عێراق بە ڕێككەوتنی نێودەوڵەتی سەبارەت بە دامەزراندنی سندوقێكی نێودەوڵەتی بۆ قەرەبووكردنەوەی زیانەكانی پیسبوونی نەوت بۆ ساڵی 1992 داوە".