دەستەی دەستپاكی فەرمانی دەستگیركردن لە دژی وەزیری پێشووی گواستنەوە ئاشكرا دەكات

ناوخۆ
  • 16-08-2023, 15:36
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، بەشی لێكۆڵینەوە لە دەستەی دەستپاكی دەركردنی فەرمانی دەستگیركردن و لێكۆڵینەوەی لە دژی وەزیری پێشووی گواستنەوە ڕاگەیاند لەسەر پاشخانی بە ئەنقەست زیانگەیاندن بە موڵكی و بەرژەوەندی ئەو فەرمانگەیە كە تێیدا كاردەكات.
    لەراگەیندراوێكی دەستەی دەستپاكی ، كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە، ئاماژەی بەوەكردووە، "بەشی لێكۆڵینەوەكانی ئەو دەسەڵاتە ڕایگەیاندووە، دادوەری دادگای لێكۆڵینەوەی رەسافە كە تایبەتمەندە لە پشكنینی كەیسەكانی دەستپاكی، فەرمانی دەستگیركردن و لێكۆڵینەوەی دەركردووە دژی وەزیری پێشووی گواستنەوە، لەو دۆسیەیەی پەیوەستە بەو سەرپێچیانەی كە لە گواستنەوەی فەرمانبەران و جێگیركردنیان بۆ كاركردن لە فەرمانگە پەیوەندیدارەكان ڕوویانداوە لە كۆمپانیای گشتی بۆ هێڵی ئاسمانی عێراقی لە ژمارەیەك وڵاتدا.
    وەزیری گواستنەوە ئاماژەی بەوەشكرد، "وەزیری پێشوو فەرمانبەرەكانی لە ئیسپانیا و سوید و تونس گواستەوە و دایاننا، سەرەڕای نەبوونی نووسینگەكانی هێڵی ئاسمانی عێراق لەو وڵاتانە".
      و لە درێژەی قسەكانیدا وتی، "دادگای لێكۆڵینەوەی رەسافە كە تایبەتە بە پشكنینی كەیسەكانی دەستپاكی، بەپێی بڕگەكانی مادەی (٣٤٠)ی یاسای سزادان، فەرمانی دەستگیركردنی بۆ تۆمەتبار دەركردووە، و شایەنی باسە كە دەستەی دەستپاكی ڕایگەیاندووە لە هەژدەی تەمموزی ساڵی ڕابردوودا دەركردنی فەرمانی بانگهێشتكردنی تۆمەتباران لە هەمان كەیسدا”.