سەرۆك وەزیران لەگەڵ سەرۆكی هۆزەكان و كەسایەتییە دیارەكانی لە قەزای بێجی كۆدەبێتەوە

سیاسی
  • 16-08-2023, 14:56
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، محەمەد شیاع سودانی ،سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران چاوی بە سەرۆكی هۆزەكان و كەسایەتییە دیارەكانی هۆزەكانی قەزای بێجی  كەوت، ئەمەش لە چوارچێوەی گەشتە مەیدانییەكەی بۆ قەزاكە.
    لە ڕاگەیەندراوێكی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ، كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە، تێیدا هاتووە، "محەمەد شیاع سودانی ،سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ، چاوی بە سەرۆكی هۆزەكان و كەسایەتییە دیارەكانی لە قەزای كەوتووە هەروەها لە كۆبونەوەكە بە ئامادەبوونی پارێزگای سەلاحەدین بەرێوەچوو".