بەغدا - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنی نوێنەران بڕیاریدا دانیشتنەكەی بۆ ماوەی نیو كاتژمێر دوابخات.
فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەران، لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە تێیدا هاتووە ، كە "بەهۆی نەبوونی نیسابی یاسایی بڕیاردرا دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ ماوەی نیو كاتژمێر دوابخرێت".