دەزگای دژەتیرۆر ٣ بازرگانێكی مادەی هۆشبەر سەر به چەتەكانی داعش لە دیالە دەستگیر دەكات

ئەمنی
  • 16-08-2023, 13:04
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی دەستگیركردنی 3 بازرگانی مادەی هۆشبەری سەر بە باندە تیرۆریستییەكانی داعشی لە پارێزگای دیالە ڕاگەیاند.
    لە ڕاگەیەندراوێكی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ، كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە، تێیدا هاتووە، "بە پشتبەستن بە ڕێنماییەكانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان، محەمەد شیاع سودانی، و بە سەرپەرشتی لیوا عەبدولوەهاب سەعدی سەرۆكی دەزگای دژەتیرۆر،، و بەپێی زانیارییە هەواڵگرییە وردەكان و بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی عێراق و شانەی هێزەكانی ئاسمانی، لەگەڵ كۆمەڵێك بازرگانی مادەی هۆشبەری سەر بە تیرۆریستی داعش ڕۆبەڕووی یەكتر بوونەوە لە ناحییەی قەرەتەپەیی سەر بە قەزای خانەقین
    ئاماژەی بەوەشكرد، "ئەو ئۆپەراسیۆنە ئەمنییە بووە هۆی دەستگیركردنی 3 داواكراو".
    لە ڕاگەیەندراوەكەدا پشتڕاستكراوەتەوە، "ئۆپەراسیۆنەكانی دەزگای دژە تیرۆر بەردەوامن بۆ تێكدانی هێزەكانی تیرۆر و ڕاسپاردنی هێزە ئەمنییەكان لە ئەركەكانیان، بەپێی ڕێنماییەكانی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان".