سەرۆك وەزیران سەردانی وێستگەی كارەبای غازی بێجی دەكات

سیاسی
  • 16-08-2023, 13:02
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران سەردانی وێستگەی كارەبای غازی بێجی كرد، هاوكات لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان پلانەكانی بۆ ئاوەدانكردنەوە و نۆژەنكردنەوەی یەكەكانی كارەبايی تاوتوێ كرد.
    لە ڕاگەیەندراوێكی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران ، كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە، تێیدا هاتووە " محەمەد شیاع سودانی ، سەرۆك وەزیران سەردانی وێستگەی كارەبای غازی بێجی كردووە بۆ بەرهەمهێنانی وزەی كارەبا".
    لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، "سودانی باسی لە پلانەكانی ئاوەدانكردنەوە و نۆژەنكردنەوەی یەكەكانی كردووە، كە لە كاتی شەڕی نەگیرساوی تیرۆرستی داعش تێكشكێنرا، هەروەها پلانی نۆژەنكردنەوەی دوو وێستگەی تر لە شاری بێجی دارێژراوە".