بەغدا - INA - نەسار حاج
ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی كارەبا دووپاتی كردەوە كە كاركردن لە ئارادایە بۆ ئامادەكردنی ڕاسپاردەكان بۆ ئەنجومەنی وەزیران سەبارەت بە باجی ئەلیكترۆنی، هاوكات ئاماژەی بەوەدا كە تاقیكردنەوەكە لە بوارە تایبەتەكاندا جێبەجێ دەكرێت وەك ئامادەكارییەك بۆ گشتاندنی لە سەرجەم ناوچەكانی عێراق.
ئەحمەد موسا، وتەبێژی وەزارەتی كارەبا ، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقیی ڕاگەیاند: " وەزارەتی كارەبا كۆبوونەوەی چڕ و پڕی ئەنجامدا بۆ لێكۆڵینەوە لەو مۆدێلانەی كە پێشكەشكرابوون سەبارەت بە پێوەرە ئەلیكترۆنییەكە بۆ كۆكردنەوە، كە تێیدا پێداچوونەوە بە ئەزموونی وڵاتانی دراوسێ كرا".
وتیشی "وەزارەت سەرقاڵی ئامادەكردنی ڕاسپاردەكانە بۆ دیراسەكردنی پرۆژەكە و پێشكەشكردنیان بۆ سەرۆكی حكومەت بۆ گفتوگۆكردن و پەسەندكردنی"، جەختیشیكردەوە "ئەزموونەكە بۆ ناوچە هەڵبژێردراوەكان جێبەجێ دەكرێت بۆ دیراسەكردنی پێوەرەكانی تاقیكردنەوەكە و سەركەوتنەكەی".
ئاماژەی بەوەشكرد، "ئەزموونی پێوەری ئەلیكترۆنی و كۆكردنەوەی ئەلیكترۆنی پابەند دەبێت بە ڕێكخستنی گەڕەكی زەبەلاح و تۆڕی ناوچە كشتوكاڵییەكان و سنوورداركردنی پۆلێنكردنی باری بەرز و مامناوەند".
ناوبراو لە درێژەی قسەكانیدا، "وەزارەتەكە هەوڵدەدات تاقیكردنەوەكە لە ناوچە هەڵبژێردراوەكاندا جێبەجێ بكات، وەك ئامادەكارییەك بۆ گشتاندنەكەی لە هەموو ناوچەكانی عێراقدا".