دیالە.... وەزیری ناوخۆ كۆبوونەوەیەكی فراوانكراو لە بارەگای فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی ئەو پارێزگایە ئەنجام دەدات

ئەمنی
  • 16-08-2023, 10:46
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ، وەزیری ناوخۆ، عەبدولئەمیر شەمەری، كۆبوونەوەیەكی فراوانكراوی لە بارەگای فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی دیالە ئەنجامدا.
    لە ڕاگەیەندراوێكی نووسینگەی ڕاگەیاندنی وەزیری ناوخۆ، كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە، تێیدا هاتووە "سەرۆكی لیژنەی باڵای ئاسایش بۆ دەستەبەركردنی رێوشێونی ئەمنی تۆكمە بۆ سەردانەكەی چلەی ئیمام حوسێن (سەلامی خوای لەسەر بێت) عەبدولئەمیر شەمەری، گەیشتە پارێزگای دیالە". ئاماژەی بەوەشكرد، "شەمەری كۆبوونەوەیەكی بەرفراوانی لە بارەگای فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی دیالە ئەنجامدا، لەگەڵ سەركردە ئەمنییەكان، بە ئامادەبوونی پارێزگاری دیالە، فەرماندەی هێزی زەمینی، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگا، و ژمارەیەك فەرماندەو ئەفسەرەكان.
    ئاماژەی بەوەشكرد، "ئامانجی سەردانەكە گفتوگۆكردنە لەسەر دوایین ئامادەكارییە بەردەوامەكان بۆ سەركەوتنی زیارەتی چلەی ئیمام حوسێن (سەلامی خوای لەسەر بێت) و دەستەبەركردنی ڕێگاكان بۆ سەردانكەرانی كەربەلا.