بەغداد/ INA
وەزارەتی پەروەردە جەختیلەوەکردەوەکە دەرماڵەی قوتابیان لە وەرزی داهاتووی خوێندنەوە خەرج دەکرێت.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی وەزارەت لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی وەزارەت داوای سەرجەم ئەو زانیاریانەی کردووە کە پێویستن بۆ خەرجکردنی دەرماڵەی قوتابیان ، کەبڕیارە قوتابیانی سەرەتایی 30 هەزارو ناوەندی و دواناوەندیش 50 هەزاردیناریان بۆ خەرج بکرێت.
بەیاننامەکە وتیشی کە بەپێی مادەی 25 ی یاسای بودجە وەزارەتی پەروەردە بنەمایەکی داڕشتووە بۆ خەرجکردنی دەرماڵەیەک بۆ قوتابیان لەتەمەنی شەشساڵیەوە بۆ 18 ساڵی بۆئەوانەی کە پاراستنی کۆمەڵایەتی دەیانگرێتەوە.
وتیشی ئەم بڕیارە لەکۆبوونەوەی وەزارەتی پەروەردە وەرگیرا بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتی کاروباری دارایی احمد عباس رشک و سەرۆکی دەستەی پاراستنی کۆمەڵایەتی احمد موسوی.