سەرۆک وەزیران جەخت لەرێبازی نەگۆڕی عێراق دەکاتەوە بۆ هاوبەشی وهەماهەنگی نێوان وڵاتانی ناوچەکە

سیاسی
  • 16-08-2023, 08:37
  • +A -A

    به‌غدا- INA
    سه رۆکی ئەنجومەنی وەزیران  محەمەد شیاع سودانی ئێوارەی دوێنێ سێشەممە پێشوازی لە باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە عێراق محەمەد کازم ئالسادق کرد.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەڕاگەیێندراوێکدا کەبۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە ڕاگەیاند: لە کۆبوونەوەیەکەدا گفتوگۆکرا لەسەر بتەوکردنی هاریکاری هاوبەش و پەرەپێدانی ئاڵوگۆڕی نێوان هەردوو وڵاتی دراوسێ لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا هەروەها هەماهەنگی هاوبەش سەبارەت بە زیارەتی یادکردنەوەی چلەی ئیمام حوسێن (سەلامی خوای لە سەر بێت) و پێشکەشکردنی ئاسانکاری بۆ هاتنی شاندی زیارەت کاران بۆ شاری کەربەلای پیرۆز.
    سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران جەختی کردەوە لە هەڵوێستی عێراق بۆ بەردەوام بوونی هاوبەش و هەماهەنگی لە نێوان وڵاتانی ناوچەکە و پەرەپێدانی یەکخستنی ئابووری، بەشێوەیەک کە ئاسایش و سەقامگیری و پەرەپێدانی بەردەوام بەهێز بکات.
    لە لایی خۆیەوە باڵیۆزی ئێران دڵنیاییەکانی سەرکردایەتی ئێرانی گواستەوە سەبارەت بە خواستی فراوانکردنی هاریکارییە دوو قۆڵییەکان و پشتیوانیکردنی پەیوەندییەکان هەروەها ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگی و قەیرانەکانی ناوچەکە و جیهان.