بەغداد/ INA
وتەبێژی فەرمی وەزارەتی دەرەوە احمد سەحاف ڕایگەیاند کە لێژنەی دەرەوەی پەرلەمانی میواندارێتی بریکاری وەزارەتی کرد بۆ پەیوەندیە دەرەکیەکان باڵیۆز محمد حسین محمد بحرالعلوم بۆ دیاریکردنی سنووری نێوان عێڕاق وکوەیت.
سەحاف لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی لێژنەی پەیوەندیەکانی دەرەوە دیلان غفور بەئامادەبوونی جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان و ئەندامانی لێژنەکە و ژمارەیەک لە ئەندامانی لێژنەکانی دیکەی پەرلەمان میواندارێتی باڵیۆز بحرالعلوم کرا، بەیاوەری سەرۆکی فەرمانگەی ڕێکخراوەکان عباس کازم وسەرۆکی فەرمانگەی یاسایی حامدجبوری و وتەبێژی فەرمی احمد سەحاف بۆ تاووتوێکردنی دەستنیشانکردنی سنوورەکانی نێوان عێڕاق وکوەیت.
وتیشی لە میانەی میواندارێتیەکەدا سەرجەم بڕیارە نێودەوڵەتیەکان و ڕاپۆرتەکانی ئەم بابەتە خرانەڕوو ، جگەلەوەش ڕوونکردنەوەکان پێشکەشکران سەبارەت بەسنوورە وشکانیەکانی ناوچەی ئومقەسڕ کە لە ڕاگەیاندنەکاندا باس دەکرێت.