بەغداد/INA
کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە بڕیاری دا کە پێنج ڕۆژ ماوەی نوێکردنەوەی بایۆمەتری درێژبکاتەوە.
کۆمسیۆن لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی بڕیاردرا بە درێژکردنەوەی ماوەی نوێکردنەوەی بایۆمەتری بۆ پێنج ڕۆژ ئەویش لە سبەی ڕۆژی چوارشەممەوە، وتیشی دەوامی سەرجەم بنکەکانی تۆمارکردن لە کاتژمێر هەشتی بەیانیەوە دەبێت تاکو هەشتی ئێوارە ڕۆژانی هەینی و شەممەش دەوامی فەرمی دەبێت.
وتیشی کە دەوامی فەرمانبەران دەبێتە دوو شیفت یەکەمیان لە هەشتەوە تاکو دووی نیوەڕۆو شیتی دووەمیش لە کاتژمێر دووەوە دەبت تاکو هەشتی ئێوارە.