بەغداد/ INA
جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان موحسن مەندەلاوی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە جەختیکردەوەسەر داراییکردنی گۆڕانکاریەکانی کەشوهەوا وداواشیکرد کە وەبەرهێنان لە بواری وزەی نوێدا بکرێت.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری سەرۆکی پەرلەمان لە بەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی مندلاوی لەوتەیەکیدا لەمیانەی کۆبوونەوەی تایبەت بە ڕانماییکردنی بەکارهێنانی وزە کە 14 لایەنی حکومی بەشداریان تیاداکرد جەختیکردەوەسەر
هاندانی وەبەرهێنانی تایبەت لە بواری وزەدا.
مەندەلاوی داوای لەحکومەت کرد کە کاربکات بۆ پەیڕەوکردنی ئەوڕێکارانەی کە بەکاربردنی وزە ڕێکدەخەنەوە لەدامودەزگاکانی گشتی وتایبەت.
لەهەمانکاتیشدا جەختیکردەوەسەر پشتیوانیکردنی ئەم دەسپێشخەریە لەلایەن پەرلەمانەوە بە داڕشتنی بنەوانەیەکی یاسایی بۆی.