بەغداد/ INA
سەرۆک کۆمار عەبدوڵەتیف جەمال ڕەشید ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە جەختیکردەوە لە سەر گرنگیدانی زیاتر بە شاری بەسڕە.
بەیاننامەی سەرۆکایەتی کۆمار کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی سەرۆکی کۆمار پێشوازیکرد لەپارێزگای بەسڕەئەسعد عیدانی وپێکەوە بارودۆخی ئەمنی و ئابووری وسیاسیان تاووتوێکرد ، لەدیدارەکەداشدا گۆڕانکاریەکانی کەشوهەواو کێشەی ئاو و پڕۆژەکانی وەبەرهێنان باسکران.
هەروەها سەرۆک کومار پێداگری کرد لە چڕکردنەوەی کۆششەکان بۆ گرنیدان بە شاری بەسڕە وەک جومگەیەکی ئابووری گرنگ بۆ پتەوکردنی ئابووری عێڕاق.
لەلایەن خۆشیەوە عیدانی شڕۆڤەیەکی تێروتەسەلی پلانەکانی حکومەتی خۆجێی خستەڕوو بۆ دابینکردنی خزمەتگوزاریەکان بۆ هاووڵاتیان و دەسخۆشیشی لە گرنگیدانی سەرۆک کۆمارکرد بە پارێزگاکە.