بەغداد/ INA
سەرۆک کۆمار عەبدوڵەتیف جەمال ڕەشید ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە لەگەڵ هاوپەیمانی مەدەنی بارودۆخی وڵاتیان تاووتوێکرد.
بەیاننامەی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک کۆمار کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی نێردرا وتی سەرۆک کۆمار جەختیکردەوەسەر گرنگی هاوکاری و هەماهەنگی لەنێوان هێزە سیاسی و کۆمەڵایەتیەکان بۆ سەقامگیرکردنی ئەمن و ئاسایش بەتایبەتی ئاولایەنانەی کە پەیوەستن بە بژێوی ژیانی هاووڵاتیانەوە.
وتیشی کە سەرۆک کۆمار لەدیدارەکەا باسی لەو پڕۆژەیاسایانەکرد کە لە سەرۆکایەتی کۆمارەوە نێردراون بۆ ئەنجومەنی نوێنەران و کێشەی زیندانیان و هەروەها پێکهێنانی سستمێک بۆ ئاڵوگۆڕکردنی زانیاری لەنێوان هەردوو وەزارەتی دادو ناوخۆو ئەنجومەنی باڵای دادوەری.
لەلایەن خۆیانەوە ئەندامانی شاندەکە خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی بەم دیدارەی سەرۆک کۆمار.