سەرۆک کۆمار جەخت دەکاتەوە لەسەر تەواوکردنی ڕێکارەکانی پارێزگاکردنی هەڵەبجە

سیاسی
  • 15-08-2023, 16:40
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    سەرۆک کۆمار عەبدوڵەتیف جەمال ڕەشید ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە نامەیەکی بۆ سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران محەمد حەلبوسی نارد.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک کۆمار لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی سەرۆک کۆمار نامەیەکی ئاڕاستەی سەرۆکی پەرلەمان کردووە وتیایدا جەختیکردەوەسەرتەواوکردنی ڕێکارەکانی پارێزگاکردنی هەڵەبجە چونکە ئەم شارە بەسمبوولی بەرەنگاربوونەوەی ڕژێمی دیکتاتۆری هەژماردەکرێت.
    ئاماژەشی بەوەکرد کە پێویستە ئەم بابەتە بخرێتە کارنامەی پەرلەمانەوە و پاشانیش وردەکاریەکانی جێبەجێبکرێت.