بەغداد/ INA
سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتیمانی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە پشتیوانی خۆی بۆ بەرنامەی حکومی دووپاتکردەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ڕەوتی حیکمە لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی سەید حەکیم چاوی کەوت بە باڵیۆزی ئەمریکا لەبەغداد ئەلینا ڕۆمانۆسکی و پێکەوە باسیان لە پەیوەندیە دوو قۆڵیەکان کرد.
سەیدحەکیم ئاماژەی کرد بەوەی کە پێویستە هاوکاریەکان لەچوارچێوەی ڕێککەوتنی ستڕاتیژی نێوان هەردوولادابن و پێویستیشە لایەنەکانی ئابووری و ڕۆشنبیری و فێرخوازیش بگرێتەوەو پێداگریشی لە ڕۆڵی عێڕاق کرد لەڕووی ئیقلیمی و نێودەوڵەتیەوە.
دەربارەی هەڵبژاردنەکانی داهاتووش سید حکیم ئاماژەی بەوەدا کە کۆڵەکەیەکی سەقامگیری و جێگیرکردنی دیموکراسیەت پێکدەهێنێت .