بەغداد/ INA محەمەد تاڵبی
تیمی خزمەتگوزاری ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە میکانیزمی نوێی ئاشکراکرد بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریەکان بەپێی بەرنامەی حکومەت ، لەمیانەی میکانیزمەکەدا 14 ناوچەی دیکە دەخرێنە بەربەرنامەی خزمەتگوزاریەکانەوە لەشاری بەغداد.
سەرۆکی تیمی خزمەتگوزاری بەغدا عەبدولرەزاق مالکی بەئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە پلانەکە لەسەرەتای پێکهێنانی حکومەتەوە بەسەرۆکایەتی سەرۆک وەزیران جەختیکردووەتەوە سەر پاشخانی ئابووری و ئاوەڕۆکان بەتایبەتی لەناوچەی ڕەسافە.
وتیشی پلانەکە تەبلیت کردنی ڕێگاوبانەکانیش دەگرێتەوە کەبەسێ قۆناغ کۆتاییان پێدێت.
قۆناغی یەکەم ساڵونیوێک دەخایەنێت بەڵام بەفەرمانی سەرۆک وەزیران پێوستە ماوەکەی کورتتر بکرێتەوە.
هەروەها ئاماژەی بەوەکرد کە خزمەتگوزاری حکومی تاکوئێستا چووەتە زیاتر لە 34 ناوچە وەک قۆناغی یەکەم لە هەفتەی داهاتووشدا دەچێتە 14 گەڕەکی نوێ ، ڕوونیشی کردەوەکە سەرۆک وەزیران کۆششی خزمەتگوزاری پێکهێنا ولەسەرجەم فەرمانگەکانەوە 150 ئامێری خڕکردەوە بۆ ئەم مەبەستە.
وتیشی 4 پارێزگا دەستنیشان کراون کە تاهەنووکە زۆر خزمەتنەکراون لەوانە بابل و موسەنناو دیوانیە و بۆ ئەم مەبەستەش
لێژنەیەک پێکهێنرا لەنووسینگەی سەرۆک وەزیران کە ژمارەیەک ڕاوێژکار لەخۆدەگرێت بۆ ئەم مەبەستە.