بهغدا-INA
هاوکات لەگەڵ نۆیەمین ساڵیادی تاوانی جینۆساید کە لەلایەن چەتە تیرۆریستییەکانەوە ئەنجامدرا دژ بە هاوڵاتیانی سڤیلی بێ تاوان لە پێکهاتەی ڕاستەقینەی ئێزیدی، ولەگەڵ داگیرکردن و وێرانکردنی گوندی کۆجۆ، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانى فەرمانی کرد بە دەستپێکردنی کار بۆ بنیاتنانەوەی گوندی کۆجۆ وەک ڕێزگرتنێک لە خەڵکە شەرەفمەندەکەی،و هەستکردنی حکومەت بە بەرپرسیارێتی بەرامبەر ڕۆڵەکانی گەلەکەمان بە
هەموو پێکهاتە جۆراوجۆرەکانیانەوە لە مافی خۆیان بۆ ژیانێکی سەلامەت و شکۆدار.