بەغداد/ INA
دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە دزینی زیاترلە نیو ملیۆن لیتری نەوتەمەنیەکان پووچەڵ دەکاتەوە.
دەزگاکە لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی نێردرا وتی ئاسایشی نیشتیمانی دزینی نیو ملیۆن لیتری لە نەوتەمەنیەکان پووچەڵ کردەوە.
وتیشی کە ئەم کارە لە پارێزگاکانی بەغداو ئەنباڕو دیالە و سڵاح الدین و نینەوا و کەربەلا بەڕێوەچوو و دەرەنجام 8 مۆڵگەی شاردنەوەی تانکەرەکانی نەوت ئاشکراکران و 14 کەسێش دەستگیرکران و سەرجەمیان ڕادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکان کران.